عێراقگرنگترین

پێش یاریی بەحرەین؛ کاساس بەرگری لە بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

گرنگترین قسەکانی کاساس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

کاساس پێش یاریی دووەمی عێراق لە جامی کەنداو بەرامبەر بەحرەین، بەرگری لە مستەفا سەعدون دەکات و یارییەکەی سبەی بە یارییەکی ‘قورس’ ناودەبات.

کاساس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی بەرگری لە مستەفا سەعدون کرد و گوتی :’لە ئێستاوە دەمەوێت پێتان بڵێم سبەی مستەفا سەعدون و 10 یاریزانی دیکە لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن، کاتێک یاریزانێک هەڵەیەک دەکات پێویستە هەموومان بەرگری لێبکەین و پشتیوانی بکەین، بۆیە من لە تەنیشت مستەفا سەعدون وەستاوم و پاڵپشتی دەکەم، هەموو یاریزانێک هەڵە دەکات بۆیە ئاساییە مستەفا سەعدون لە دوایین یاریی هەڵەی کردووە، هەر جارێک یاریزانێک رووبەڕووی لێشاوی رەخنەکان دەبێتەوە، پێشتر ئەیمەن حوسێن بوو، ماوەیەکیش بوو بەشار رسن بوو، ئێستا مستەفا سەعدونە’.

راهێنەرەکەی عێراق لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر بەحرەین گوتی :’شێوازی یاریکردن و توانای هەڵبژاردەی بەحرەین زۆر لە هەڵبژاردەی عێراق دەچێت، بۆیە یارییەکەی سبەی بەهێز دەبێت، ئێمە یارییەکەی بەحرەین و سعوودیەمان بینیوە، بۆیە بڕوام وایە یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات’،.

هەروەها گوتیشی :ماوەیەکی کەممان هەیە لە نێوان یارییەکان، تەنیا سێ رۆژمان لەبەردەستە، بۆیە پێویستە زیاتر کار لەسەر شرۆڤەی ڤیدیۆیی یارییەکان بکەین، چونکە ماوەیەکی کەممان لەبەردەستە و ناتوانین لەناو یاریگا بیانکەیان، گرنگترین شت ئەوەیە یاریزانەکان شەکەت و ماندووێتیان نەمێنێت’.

سبەی لە جامی کەنداو لە کۆمەڵەی دووەم، کاتژمێر 20:30 عێراق و بەحرەین رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button