یاریگا –
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌نێت سه‌میر بابۆ له‌گه‌ڵ ئێمه ئاسووده‌یه، به‌ڵام كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ له كۆنگگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه یاریی موسڵ له جامی عێراق دوایین یاریی من بێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر موئەیەد مەغدید، سەرۆکی یانەی هەولێر به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، سه‌میر بابۆ له‌و دۆخه‌ی له یانه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌گوزه‌رێت نیگه‌رانه، ئه‌و له‌ماوه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ئێمه زۆر ئاسووده بووه، كاری باشی كردووه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كان و ستافی راهێنه‌رانیش دروست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، راسته 52 رۆژه یاریزانان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌بوو له 5ـی مانگ مووچه‌كه‌یان وه‌رگرن، خەریکە لە هەموو دەرگاکان دەدەین، تاوەکو مووچەی یاریزانان دابین بکەین و بتوانین شایسته داراییه‌كانی یاریزانان بده‌ین.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، ئەگەر دەستەی کارگێڕی ئێستا بمێنێتەوە، سەمیر بابۆ بەردەوام دەبێت، ئه‌و هه‌ر خۆی له یانه‌كه ناڕوات، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئێمه له ئه‌ركه‌كه‌مان نه‌مێنین ئه‌وا ئه‌ویش له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه نامێنیت، ئێمه ئه‌و مافه به‌و ده‌ده‌ین كه زۆر نیگه‌رانه.
له كۆتاییدا گوتی، هیچ كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو ئه‌و ماوه‌ی رابردوو سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بیونیوه، ئه‌نجامی تیپه‌كه زۆر باش بووه، له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌ران وه‌كو برا كارمان كردووه، به‌ڵام خه‌ریكه هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه هه‌مووشتێك ده‌شێوێنێت.