یاریگا –
هەڵۆ فایەق لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە و بەشداریی جامی کەنداوی کوێت ناکات.
خیسوس کاساس لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراقی راگەیاند و ژمارەی یاریزانەکانی بۆ 26 یاریزان کەمکردەوە، کە پێشتر 27 یاریزانی بانگهێشتکردبوو. هەڵۆ فایەق بەرگریکاری یانەی هەولێر لەلایەن کاساسەوە دوورخرایەوە کە هەفتەیەک بوو لە دەوحە کەمپی مەشق و راهێنانیان کردبوو.
هەریەکە لە هەڵۆ فایەق و مێرخاس دۆسکی لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرانەوە کە دۆسکی بەهۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی ڤیکتۆریا پلزنی چیکییەوە بەشداریی جامی کەنداو ناکات، رێبین سولاقاش گەرچی گومان دەکرا بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکرێت، بەڵام لەلایەن کاساسەوە بانگهێشت کراوە.
لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداوی 26:
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن، کەمیل سەعد، محەمەد حەسەن.
بەرگری: مەناف یوونس، زەید تەحسین، ئەمجەد عەتوان، عەلی عەدنان، پیتەر گۆرگیس، مستەفا سەعدوون، عەلی یوسف، ئەحمەد مەکنزی، عەلی فایز، رێبین سولاقا.
ناوەڕاست: ئەمیر مەعماری، مارکۆ فەرەج، ئیبراهیم بایش، زیدان ئیقبال، موهەنەد جەعاز، لوکاس شیلمۆن، ئەمین حەمەوی، ئادەم تاڵیب، یوسف ئەمین.