کوردستان

سەید سادق نزیکە لە دەستنیشانکردنی راهێنەرێک بۆ تیپەکەی

راهێنەرێکی دیکەی عەرەب ئەرکەکە وەردە گرێت

Yariga App

یاریگا –

سەید سادق نزیکە لەوەی راهێنەرێکی تازە بۆ تیپەکەی دەستنیشان بکات و لە گەڕی داهاتووە وە دەستبەکار دەبێت.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەحمەد سەبڕی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی سەید سادق، کارگێڕی یانەکە راستەوخۆ لەگەڵ چەند راهێنەرێک کەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی تیپەکە بکەن لە خولی نایابی کوردستان.

ئەمین عەباس راهێنەری بە رەگەز عەرەب نزیکترین راهێنەره بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەکە بکات، ئەمین پێشووتر راهێنەرایەتی یانەکانی برایەتی و ئاکرێ و شیلادزێ و باتیڤای کردووە، تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەوەی زانیوە کە هەردوولا گەیشتوونەتە رێکەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکەرادەگەیەنرێت، ئەمین ئەم وەرزە سێیەم راهێنەره راهێنەرایەتی سەید سادق دەکات دوای موسعەب عەباس و ئەحمەد سەبڕی.

لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، سەید سادق چاوەڕوانە و یاریی ناکات، لە هەشت یاریی رابردووش تەنها سێ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15ـەم و کۆتایی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button