ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێشە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دروستبووە

رۆژنامەی سەن دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول کێشەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بۆ دروستبوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، جیاوازی نێوان داواکارییەکانی ئارنۆڵد و ئامادەکاریی لیڤەرپوول زۆرە و ئەمەش هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 70 هەزار پاوەند بۆ مووچەی هەفتانەی ئێستای کە 180 هەزار پاوەندە زیاد بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ترێنت داوای مووچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند دەکات، کە هەمان مووچەی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەیەکی یەکەمی یانەکەیە و بەرزترینی ئانفیڵدە.

گرێبەستی ترێنت لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەی دەکات.

سەرچاوەکانی نزیک لە یاریزانەکە بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، ئارنۆڵد دەیەوێت لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە و بەمدوواییە، خانووێکی گەورەی لە ناوچەی چێشایەر لە لیڤەرپوول کڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڤیرجیڵ ڤان دایک، ئۆفەرێکی پێشکەشکراوە و تاوەکو ئێستا وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە و محەمەد سەڵاحیش، نەگەیشتووەتە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی.

مارکا دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سەڵاح ئاشکرا دەکات

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سەڵاح زۆر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوول نزیکە و لەوانەیە بەر لە ساڵی نوێ، نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح رابگەیێندرێت.

سەڵاح لەم وەرزەدا 13 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە 15 یاریی پرێمەرلیگدا هەیە. لە یاریی رابردوو، سەڵاح ئەسیستێکی بۆ کۆدی خاکپۆ کرد و ئەمەش 100مین ئەسیستی پاشا میسڕییەکە بوو لەگەڵ لیڤەرپوول.

بابەتی زیاتر

Back to top button