ئه‌وروپاگرنگترین

رۆناڵدۆی نوێ هەمووان رادەماڵێت و دەبێتە باشترین

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش سویدی، ئەستێرەی سپۆرتینگ لیسبۆنه‌ی پۆرتوگالی، خەڵاتێکی بەناوبانگی بەدەستهێنا.


یۆکێرێش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بۆ ساڵی 2024 وەک باشترین یاریزانی سویدی ده‌ستنیشانكرا، ئەمساڵ لە 60 یاریدا 61 گۆڵی كردووه‌، ئەمەش رێژەیەکی زۆر باشه‌ بۆ ئەستێرەكه‌ی لیسبۆن‌.


یاریزانه‌ تەمەن 26 ساڵیه‌كه‌ لە هاوینی 2023 له‌ یانه‌ی کۆڤێنتری سیتی ئینگلیزی پەیوەندی بە سپۆرتینگ لیسبۆنەوە کرد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ دره‌وشاوه‌ته‌وه‌ و ئاستێكی سه‌رنجراكێش پێشكه‌ش ده‌كات.


ناوی ئەو ئەستێرە سویدییە په‌یوه‌ست كراوه‌ به‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا، له‌وانه‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر، به‌ تایبه‌ت مان یونایتد كه‌ ئێستا راهێنه‌ری پێشووی لیسبۆنه‌ روبێن ئەمۆریمی پورتوگالی راهێنەرایه‌تی یانه‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها یانه‌كانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان و بایرن موینشن و بارسێلۆناش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

درەوشاوەیی یاریزانە سویدییەکە وای لە له‌ هانده‌رانی کرد کە بە “رۆناڵدۆی نوێ” ناوی ببەن وەک ئاماژەیەک به‌ بەراوردکردنی لەگەڵ ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ژیانی وەرزشی رۆناڵدۆ لە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن دەستیپێکرد پێش ئەوەی لە هاوینی 2003 په‌یوه‌ندی به‌ مانچێستەر یونایتد بكات و بدره‌وشێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button