ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

مانچێستەر سیتی پێش یاریی یوڤێنتۆس توانای ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

فیل فۆدین گەڕایەوە راهێنانەکانی مان سیتی و بۆ یاریی یوڤێنتۆس ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (10ـی دیسەمبەری 2024) فیل فۆدین دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی و لەگەڵ هاویانەکانی بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.

Image

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە 10 رۆژ بوو لە یاریکردن دابڕابوو، لەم وەرزە سێ جار تووشی پێکان بووە و لە شەش یاریی یانە و هەڵبژاردەکەی دابڕاوە.

فیل فۆدین لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 17 یاری بە درێسی مان سیتی کردووە، 3 گۆڵ و 2 ئەسیستیشی بە درێسی یانەکەی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button