ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند و تا ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

سبەی شەو باڤارییەکان دەبنە میوانی یانەی شاختاری ئۆکرانی لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ. پێش یارییەکە، ئامادەنەبوونی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزیان راگەیاند.

بایرن لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە نووسیویەتی بەهۆی شکانی پەراسوویەوە تا ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن. هاوکات ئەوەشیان نووسیوە کە لە دۆخی وەرگرتنی چارەسەردایە.

ئەو یاریانەی لە ساڵی 2024 ماویانە جگە لە یاریەکەی سبەی شەو، دوو یاریی دیکەیە بەرامبەر ماینز و لایپزیگ لە خولی ئەڵمانی. یەکەم یاریی ساڵی داهاتووشیان بەرامبەر مونشنگلادباخ دەبێ لە 11ی یەنایەر هەر لە یارییەکانی بۆندسلیگا.

پێکانی نۆیەر لەکاتێکدایە بایرن بە راهێنەرایەتی ڤێنسنت کۆمپانی لە چامپیۆنزلیگ بە 9 خاڵەوە لە پلەی 13 دێن. لە خولی وڵاتەکەشیان 33 خاڵیان هەیە پێشەنگن، بە جیاوازی 6 خاڵ لەگەڵ ئینتراخت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button