یاریگا –
ریال مه‌دردی چاودێری ویلیا‌م سالیبای یاریزانی ئارسیناڵ ده‌كات و ده‌یه‌وێت له له‌نده‌نه‌وه بیگوازێته‌وه مه‌دردید.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه، ویلیا‌م سالیبای تەمەن 23 ساڵ، بەروونی به ریال مەدرید و ته‌واوی یانه‌كانی دیكه‌ی راگەیاندووە، کە نیازی جێهێشتنی ئارسیناڵی نییە و له یانه‌كه دڵخۆشه.
🤔 William Saliba responde al Real Madridhttps://t.co/pZOzIf5spn
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 8, 2024
پرسیار له سلیباكرا كرا کە ئایا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئارسیناڵ بمێنێته‌وه؟ یاریزانه‌كه‌ش گوتی، بەڵێ بێگومان هەست ده‌كه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆمم، پێنج ساڵ لەمەوبەر گرێبەستم لەگەڵ یانەکە کرد، بەڵام ئەوە تەنها وەرزی سێیەممە و چێژ لە هەموو شتێک وەردەگرم، یاریزانان و ستاف و هاندەران، پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كه‌م ده‌بم و دڵخۆشم له یانه‌كه‌م.
سالیبا وه‌رزی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ درێژكرده‌وه و له ساڵی 2027 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و مووچه‌ی ساڵانه‌شی له گه‌نه‌رز 10 ملیۆن پاوه‌نده.