یاریگا –
پێشهاتی چاوەڕواننەکراو لە پەیوەندیەکانی ئالفۆنسۆ دەیڤز و بایرن میونشن روویداوە و بووەتە مایەی تووڕەبووونی بریکارەکەی.
لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان گەرمبوون کە ئەستێرە کەنەدییەکە و بایرن گرێبەستی نێوانیان نوێدەکەنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بریکاری دەیڤز تووڕەیە لەوەی چۆن یانەکەی گفتوگۆیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە دەستپێکردووە و کەچی ئێستا دەیانەوێ گوێ لە ئۆفەرەکانی ریاڵ مەدرید و مانچێستەر یونایتد بگرن بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
بیڵد زانیوشیەتی کە باڤارییەکان پلانی کۆبوونەوەیان بۆ دانیشتن لەگەڵ نوێنەرانی مەدرید و مان یونایتد داناوە و لە مانگی یەنایەری داهاتوو مامەڵەکان دەستپێدەکەن.
گرێبەستی دەیڤز لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەرزترکردنەوەی مووچەکەیەتی بەو شێوەی کە خۆی دەیەوێ.