یاریگا –
سعودیە خۆی بۆ گەورەترین بۆنەی وەرزشی ئامادەدەکات کە مۆندیالی 2034ـە و لەسەر خاکی وڵاتەکەی بەڕێوەدەچێت.
سەرەڕای رەخنەیەکی زۆر، کاروبار و ئامادەکارییەکانی سعودیەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پاڵەوانێتیە لە هەڵسەنگاندەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ئاستی نایاب و بەرزترین خاڵی وەرگرت لە مێژووی جامی جیهانیدا.
فایڵی سعودیە بۆ مۆندیالی 2034 بەرزترین پلهی ریزبەندی لە مێژووی مۆندیال وەردەگرێت
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2034 دەکەونە مانگی یەنایەر-فێبرایەری ئەو ساڵەوە.
ئەوەش دووەم وەشانی جامی جیهانییە لە زستاندا بەڕێوەبچێت لەدوای کۆتا وەشان کە قەتەرییەکان لە 2022 بەڕێوەیان برد.
ئەو رۆژنامە ئاشکراشی کردووە بەشێکی هۆکارەکانی پشت ئەو خواستەی سعودیە بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکان لەو دوو مانگەدا بۆ ئەوەبوو کە کاریگەری نەکاتەسەر مانگی پیرۆزی رەمەزان.