ئینگلتەرا

جامی یەکێتی ئینگڵتەرا باوک و کوڕ رووبەڕووی یەکتر دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا، ئاشلی یەنگ بە درێسی ئیڤەرتن دەرفەتی رووبەڕووبوونەوەی کوڕەکەی لە پیتەربۆرۆ یونایتد لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستهێنا.

تیروپشکی قۆناخی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە بەشداری تیپەکانی پرێمەرلیگ راکێشرا و 48 تیپەکەی ئامادەی ئەم پێشبڕکێیە رکابەرەکانیان ناسی.

لەم نێوەندەدا قورسترین یاری تایبەت دەبێت بە یارییە هەستیارەکەی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئیمارات، بەڵام سەرنجڕاکێشترین رووداو کە لەم تیروپشکەدا روویدا، یاری نێوان ئێڤەرتۆن و پیتەربۆرۆ یونایتدی پلە دوو بوو.

لەو شوێنەی کە تایلەر یۆنگ کوڕە تەمەن 18 ساڵەکەی ئاشلی یەنگی بەرگریکاری راستی ئیڤەرتن کە تەمەنی 39 ساڵە، دەبێت لەگەڵ یانەی پیتەربۆرۆ یونایتد رووبەڕووی تیپی باوکی ببێتەوە. یارییەکە لە رۆژی 9 مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

تایلەر یەنگ، وەک یاریزانێکی ناوەڕاست، یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پیتەربۆرۆ لەم وەرزی ئێستای خولی پلە دووی ئینگلتەرا، ئێستاش رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ باوکی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەبێتە یەکێک لە سەیرترین رووداوەکانی مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

ئەوەی جێگای سەرنجە، راستەوخۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامی تیروپشکەکە، ئاشلی یۆنگ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کاردانەوەی بەرامبەر بەم بابەتە هەبوو و نووسی:

رەنگە خەیاڵەکان ببن بە راستی.

ئاشلی یەنگ لەم رۆژانەدا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە لای هێڵی راستی بەرگری ئیڤەرتن و تا ئێستا لەم وەرزەدا 13 یاری لەگەڵ تۆفیز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە و سێ ئەسیستیشی هەبووە. لەسەرەتای ئەم وەرزەشدا ریکۆردی وەرگرتنی کارتی سووەر وەک بەتەمەنترین یاریزان لەمێژووی خولی نایابی ئینگلتەرادا بەناوی خۆی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button