یاریگا –
ئامارەکان دەریدەخەن ریال مەدرید بەبێ ڤینیسیوس جونیۆر باشترە، بەراورد بەو کاتانەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە یاریی دەکات.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ئۆپتا، ریال مەدرید بەبێ ڤینی لە 69 یاری 47 بردنەوەی بەدەستهێناوە، واتە بە رێژەی ٪68.11ـی یارییەکانی بەبێ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بردووەتەوە، لەکاتێکدا لەوەتەی ڤینی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، یانە مەدردیییەکە لەکۆی 283 یاریی بە ئامادەبوونی ڤینی تەنیا 182 بردنەوەی بەدەستهێناوە، واتە رێژەی سەرکەوتنی ریال مەدرید لەو یارییانە ٪64.3 بووە.
ڤینی بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دابڕاوە و لە یارییەکانی خێتافی و لیڤەرپوول بێبەش بوو، کە ریال بەرامبەر رێدز 2-0 دۆڕا و 2-0 لە خێتافی بردەوە.
ڤینی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ریال مەدرید لە 18 یاری 12 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دەستنیشانکرا.