واده‌ی به‌رێوه‌چوون و تیروپشكی جامی جیهانی یانه‌كان بزانه
یاریگا –
هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕوانی وادەی تیروپشکی مۆندیالی یانەکانی 2025 دەکەن، ساڵی داهاتوو بە بەشداری 32 تیپ لە سەرانسەری جیهان بە سیستەمێكی نوێ بۆ یەکەمجار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێتیەکە چوار ساڵ جارێک جارێک ده‌كرێت، بەپێچەوانەی سیسته‌می ئێستا کە ساڵانە بەڕێوە دەچوو، کە تیایدا پاڵەوانانی شەش فیدراسیۆنی کیشوەری شانبەشانی پاڵەوانی وڵاتی میواندار بەشدارییان ده‌كرد، کە تەنها له حه‌فت یانەی پێكهاتبوو.
سیسته‌می نوێی جامی جیهانی یانه‌كان چۆنه؟
32 تیپ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك 6 یانه‌ی پاڵه‌وانی كیشوه‌ره‌كان له‌گه‌ل پاڵەوانی وڵاتی میواندار، له‌گه‌ڵ پۆلێنی یانه‌كان له نێوان ساڵانی هەر وه‌شانێكی مۆندیال، واتە بەشداربووانی وه‌شانی 2025ی لە نێوان ساڵانی 2021-204 هەڵبژێردرێت به پێی ئه‌و پۆلێنه‌ی یانه‌كان به‌ده‌ستی ده‌هێنن.
⏳#FIFACWC pic.twitter.com/WbkLTsfUy7
— FIFA Club World Cup (@FIFACWC) November 28, 2024
چۆن كۆمه‌ڵه‌یه و شێوازی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان چۆنه؟
تیپەکان بەسەر ٨ گروپدا دابەشدەکرێن و هەر گروپێک له چوار تیپ پێکدێت و تەنها یەکەم و دووەم سەردەکەون بۆ قۆناخی 16 لە قۆناخی 16 تا یاریی کۆتایی سیستەمی یەک یاری ده‌بێت، واته یه‌ك یاریی دكه‌ن و دۆرا و ده‌كرێته ده‌ره‌ووه.
كه‌ی پاڵهوانهتیهكه ده‌ست پێده‌كات و تیروپشكه‌كه كه‌ی ده‌كرێت؟
جامی جیهانی یانەکان بە سیستمە نوێیەکەی لە 15 یۆنیۆ دەستپێدەکات و لە 13ی یۆلیۆی(تەمموز) کۆتایی دێت.
ئاهەنگی تیروپشکی تیروپشکەکە لە رۆژی پێنجشەممە 5ی دێسمبه‌ری 2024 لە کاتژمێر 05:00 ئێوارە بە كاتی كوردستان له مه‌یامی ئەمریکا ده‌كرێت.
قرعة كأس العالم للأندية فيفا 2025..
الخميس 05 ديسمبر
الاستوديو الساعة 21:30 UAE
القرعة الساعة 22:00 UAEعلى #أبوظبي_الرياضية 1 pic.twitter.com/PHHyD8SdHH
— ADSportsTV (@ADSportsTV) November 30, 2024
ئەو یانانه‌ی سەرکەوتوون بۆ جامی جیهانی یانەکانی 2025:
Just one spot left to fill… 💫#FIFACWC pic.twitter.com/rMDPPeV6Aq
— FIFA Club World Cup (@FIFACWC) November 29, 2024
کیشوەری ئەفریقا: ئه‌هلی میسری ، ویداد مەغریبی، تهرهجهی تونسی، له‌گه‌ڵ سەن داونی باشووری ئەفریقا.
كیشوه‌ری ئاسیا: هیلالی سعودی، ئوراوای دایمۆندزی ژاپۆن، عه‌ینی ئیماراتی و ئولسان هیوندای کۆریای باشوور.
كیشوه‌ری ئەوروپا: چێڵسی ئینگلیزی، ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ، بایرن میونشن و بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، پاریس سانجێرمان فه‌ڕه‌نسی، ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، پۆرتۆ و بێنفیكای پۆرتوگالی، سالزبۆرگی نەمساوی.
ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی: مۆنتەری و کڵەب لیۆن و پاچوکا مەکسیکی، سیاتڵ ساوندەرزی ئه‌مه‌ریكی.
ئۆقیانووس: ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی.
ئەمریکای باشوور: پاڵمێراس و فلامینگۆ و فلومینێنسی و بۆتافۆگۆ بەڕازیلی، ریڤەر پلێت و بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی.
وڵاتی میواندار: ئینتەر مه‌یامی ئەمریکی.