یاریگا –
پەتای پێکان یەخەی ریال مەدریدی گرتووە و سێ یاریزانی دیکەش لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێکان بوون.
ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە جود بێڵینگهام و کیلیان ئێمباپێ و براهیم دیاز لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێکان بوون، سبەی پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەیان دەستنیشان بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەیان لە یاریگاکان ئاشکرا بکرێت.
ئێمباپێ و بێڵینگهام و دیاز بە پێکانەوە یارییەکەی لیڤەرپوولیان تەواوکردووە و سبەی پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت، ئەمڕۆش پشکنین بۆ ئێدواردۆ کاماڤینگا دەکرێت کە ئەویش لە یارییەکەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت.
رامۆن ئەلڤارێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، بێڵینگهام و دیاز بە پێکانەوە یارییەکەی لیڤەرپوولیان تەواو کردووە.
ریال مەدرید ئێستا 11 یاریزانی پێکانیان هەیە کە بریتین لە داڤید ئالابا، ئیدێر میلیتاو، دانی کارڤاخال، لۆکاس ڤازکێز، ئۆریلیەن چوامینی، رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئێدواردۆ کاماڤینگا، کیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، براهیم دیاز.