بێڵینگهام لە قسەکانی دژی لیڤەرپوول پەشیمان بووەتەوە؟ چی بە ئێمباپێ دەڵێت؟
سوپەر بێڵی لە دوای یارییەکە هەڵوێستی لەسەر لیڤەرپوول و ئێمباپێ ئاشکراکرد
یاریگا –
جود بێڵینگهام، یاریزانی لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، دۆڕان بە لیڤەرپوول شەرمەزاری نییە و پێی وایە رێدز چاوی لە گۆڵی زیاتربوو.
لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگدا، لیڤەرپوول بە دوو گۆڵی ئەلێکسیس ماک ئالیستەر و کۆدی خاکپۆ لە ریال مەدریدی بردەوە، ئەمەش یەکەم بردنەوەی لیڤەرپوول بوو لە ریال مەدرید لە 15 ساڵی رابردوودا.
بێڵینگهام لە دوای یارییەکە بە کەناڵی TNT راگەیاند، لیڤەرپوول ئەرکی ریال مەدریدی لە یارییەکە سەخت کردبوو
با راستگۆ بم، لیڤەرپوول لە ئێمە باشتربوو. ئەمە ئەنجامێکی خراپە بەرامبەر باشترین یانەی ئێستای ئەوروپا. شەرمەزاری نییە لێرە شکستبهێنێت، بەڵام ئێمە بە ئاستی گشتی خۆمان نیگەرانین. هەر لە دەستپێکی یارییەکەدا، کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد، نەمانتوانی هیچ سوودێک لە کۆنتڕۆڵی تۆپ وەربگرین. کاتێک تۆپمان وەردەگرتەوە، چەندین جار هەوڵی هێرشی پێچەوانەماندا.
توانیان بە درێژایی یارییەکە کۆنتڕۆڵی یاریی بکەن. لەڕووی بەرگرییەوە، ئێمەیان خستە شوێنێک، نەمانتوانی زیانیان پێبگەیەنین.
ئێمباپێ لێدانێکی سزای لە یارییەکەدا فەوتاند و ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لە نێو هاندەرانی یانەکە دروستکردووە. بێڵینگهام بەرگری لە هاوتیمەکەی کرد
بەهۆی گەورەیی خۆییەوە، فشارێکی زۆری لەسەرە، بەڕاستی لەڕادەبەدەرە. ریال مەدرید بەهۆی لێدانە سزاکەوە نەدۆڕا. بەڵکو هەموومان باش نەبووین لەو یارییەدا. لیڤەرپوول لە ئێمە باشتر یاریی کرد و ئەمە هۆکارە سادەکەیە.
کیلیان دەتوانێت بە سەربەرزی بمێنێتەوە. دڵنیام لە داهاتوودا کاری زۆر گەورە لە ریال مەدرید دەکات.