یاریگا –
گاریس ساوسگەیت بە یەکجاریی لە بواری تۆپی پێ دووردەکەوێتەوە.
ناوبراو چ وەک یاریزان یاخود راهێنەر ناوێکی دیارە لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا. بەڵام ئەو زیاتر ئەوکاتە ناسرا کە لە ساڵی 2016 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکانی وەرگرت.
بەگوێرەی پۆستێک لە پێگەی بەناوبانگی Linkdlen، ساوسگەیتی تەمەن 54 ساڵ بیرۆکەی وایە بە یەکجاریی لە بواری تۆپی پێ دوورکەوێتەوە و بوارێکی جیاوازتر تاقیبکاتەوە.
گاریس کە دوای یاریەکانی یۆرۆی 2024 بەهۆی لەدەستدانی دووەم فیناڵی لەسەریەک لە پۆستەکەی دوورکەوتەوە، ناوی بە چەندین شوێنی دیکەوە دەبەسترا کە دیارترینیان مانچێتستەر یونایتد بوو پێش دەستنیشانکردنی روبن ئامۆریم.
وەک خۆی نووسیویەتی، هەشت ساڵی کارکردن لەوپەڕی پیشەگەرێتی و ئاستی باڵا لە جیهانی تۆپی پێ، ئێستا بە قووڵی بیر لەوەدەکەمەوە پێیدا تێپەڕیم و لەوەش کە بۆم دێتەپێشەوە.
ئەگەرچی هێشتا بڕیارەکەی نەداوە، بەڵام چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن ناوبراو بە یەکجاریی لە بواری راهێنەرایەتی دووربکەوێتەوە.
ساوسگەیت وەک یاریزان لە ساڵی 1988 کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس دەستپێکرد تا ساڵی 1995 پێش ئەوەی رووبکاتە ئەستۆن ڤیلا. دواتر لە یانەی میدڵزبەرە بەردەوامی پێدا و لە ساڵی 2006 هەر لەو یانەیە کۆتایی بە یاریکردن هێنا. ماوەی نێوان 1995-2004 درێسی هەڵبژاردەکەی پۆشی.
ئەو وەک راهێنەریش لە میدڵزبەرە لە 2006-2009 و، لە تیمی خوار 21 ساڵانی وڵاتەکەی لە 2013-2016 کاری کردووە.