ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا: باجی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانمان زۆر قوڕس ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی باسی لە یەکسان بوونی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر  فاینۆرد ده‌كات.

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا مانچێسته‌ر سیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام تاوه‌كو خولەکی 75 له‌ پێش یانه‌ی فاینۆرد بوو، دواتر هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌بووه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش یانه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی بی سی گوتی،

یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 بۆ ئێمه‌ زۆر باش بوو، هەروەها ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، له‌ناوكاو هه‌مووشتێك گۆڕا، گۆڵی یەکەم و دواتر گۆڵی دووەممان پێدان، هەر بۆیەش  ئه‌ركه‌كه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ قورس بوو، ئێمه‌ پێنج یارییه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌دۆرێین، بێگومان پێویستمان بەم بردنەوەیه‌ بوو، بردنه‌وه‌كه‌ باش ده‌بوو بۆ متمانە بەخۆبوون، به‌ڵام نه‌مانتوانی.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

ئێمە بێهیوا بووین لە بردنەوە و ئاستێکی باش، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، بەڵام یارییەکانمان نەبردەوە، دۆخەکە وەک خۆی وایە، یارییەکی باشمان كرد بەڵام لەم ئاستەدا ناتوانین به‌رگری له‌ گۆڵه‌كه‌مان بكه‌ین.


زیاتر گوتی،

ئێستا ناتوانم بیر له‌وه‌بكه‌مه‌وه‌ ئه‌و سێ یارییه‌ی ماومانه‌ بتوانین هه‌ر سێ یاریی ببه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بگه‌ینه‌وه‌ قۆناخی داهاتوو، ئێستا ده‌بێت خۆمان بۆ یاریی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئاماده‌ بكه‌ین.

لە کۆتاییدا گوتی،

ئەگەر نەتوانین وەک ئەمڕۆ یارییەکان ببەینەوە، ئەوە قورس دەبێت، تووشی دۆخێكی زۆر خراپ ده‌بین، ئه‌نجامه‌ نه‌رێنیه‌كانمان باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button