هانزی فلیک دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر برێست دەربڕی
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر برێست لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەربڕی.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری برێستی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ و دانی ئۆلمۆ گۆڵێك تۆمار كران.
⭐️ FULL TIME!!! ⭐️ pic.twitter.com/gWM5mFGQwX
— FC Barcelona (@FCBarcelona) November 26, 2024
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
زۆر زۆر دڵخۆشم، هەروەها بە سێ گۆڵەكەش، دەمانتوانی گۆڵی زیاتریش بكەین، گەڕانەوە دوای یەكسان بوونەكەمان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ و یاریكردن بەو جۆرە نایابە.
تیمەكە یارمەتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دەدات بۆ ئەو گۆڵانەی كە دەیكات، ئەو بەرپرسیارە، دەزانێت كە دەبێت جێپەنجەی خۆی جێبهێڵێت.
دەربارەی پێدری و كاسادۆ، هانزی فلیک گوتی:
ئەوان سەرسامم ناكەن، هەموو رۆژێك لە مەشق و راهێنانەكاندا دەیانبینم ئەوان زۆر نایابن، پێدری لەگەڵ تۆپەكەدا زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، من زۆر دڵخۆشم.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگ دێت.