یاریگا –
گواردیۆلا داوا لە یاریزانانی تۆپی پێ دەکات، بەیەکەوە وەکو کاردانەوەیەک لەدژی زۆربوونی ژمارەی یارییەکان و خولی و پاڵەوانێتییەکان بایکۆت بکەن.
پێپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی یارییەکان و پاڵەوانێتییەکان دەڵێت :’تاکە چارەسەر ئەوەیە هەموو یاریزانەکان بەیەکەوە بڵێن بەسە بوەستن و بایکۆت بکەن، ئینجا فیفا و یوێفا بەخۆیاندا دەچنەوە و شتێک دەگۆڕن، ئەوکات کاتێک بۆ پشوودان دەستنیشان دەکەن و رەچاوی پشووی یاریزانان دەکەن’.
گواردیۆلا دەشڵێت :’ئێستا یاریزانەکان لە ماوەی چەدن مانگێک 80 یاری دەکەن، بەڵام ئەوکات دەکرێت یاریزانەکان بۆ ماوەی 3 بۆ 4 مانگ پشوو بدەن، ئەگەر یاریزانەکان دەیانەوێت شتێک بگۆڕن، ئەوا تەنیا ئەوان دەتوانن گۆڕانکاریی بکەن، تۆپی پێ بەبێ گواردیۆلا بەردەوام دەبێت، بەڵام بەبێ یاریزانان هیچ ناکرێت، بۆیە ئەمە لەسەر یاریزانان وەستاوە’.
راهێنەرە ئیسپانییەکە دەشڵێت :’سەیری خانمە یاریزانانی ئیسپانیا بکەن، کاتێک ویستیان شتێک بگۆڕن هەڵوێستیان هەبوو، بڕیار و ویستی خۆیان سەپاند’.