ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

 مۆدریچ باڵۆن دۆره‌كه‌ی بە دیاری دەداتە یاریزانێکی نەخۆش

Yariga App

یاریگا –

لۆکا مۆدریچی کرواتی یاریزانی ریال مەدرید، خەڵاتی تۆپی زێڕین کە لە ساڵی 2018 بەدەستی هێنابوو، بۆ یاریزانێکی لاو بە ناوی ئیڤان شیبینا ناردووه‌ کە له‌سه‌ری تووشی پێکانێکی سەخت بووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بووه‌ بۆ یاریزانه‌ لاوه‌كه‌.

ماڵپەڕی ‘vgradu’ی کرواتی بڵاویکردووته‌وه‌، مۆدریچ جارێکی دیکە نیشانیدا کە دڵ و بەزەیی ئەو کەمتر نییە لە دەستکەوتە وەرزشییەکانی، دوای ئەوەی بڕیاریدا، كارێكی گه‌وه‌ری مرۆیی كرد ئه‌ویش یه‌كێك له‌ جوانترین ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌ تۆپی ئاڵتونی بووه‌، بۆ یاریزانه‌كه‌ی ناردووه‌.

ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆدریچ ئەو تۆپە زێڕینەی بۆ ئیڤان ناردووە کە لە ساڵی 2018دا بەدەستی هێناوە بۆ ئەوەی ئەو گەنجە بتوانێت وێنەی لەگەڵ بگرێت، هه‌روه‌ها تۆپێک و درێسێکیشی به‌ واژۆی خۆیدا بۆ ناردووە، کە یاریزانەکە و خێزانەکەی دڵخۆش کرد.

ئیڤان یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێی یانەی ئێن کەی کوریلۆڤێک بوو، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا تووشی کەوتنێکی له‌ ناكاو بوو، لە چرکەیەکدا ژیانی گۆرا، سەرەڕای ئاستەنگە گەورەکان، ئیڤان ئازایەتی و ئیرادەی گەورەی نیشان دا بۆ شەڕکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر پێیه‌كانی و دكتۆره‌كانیش هیوایان پێداوه‌.

لۆکا مۆدریچ به‌ دیارییه‌كانی ندڵخۆشی كرد و  كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ دروست كرد، ئێستا زۆر کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ماسولكه‌كانی شان و ملی بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بە چاره‌سه‌ری دەمار و چارەسەری فیزیۆتێراپی رۆبۆتی بکات.


مۆدریچ لە ساڵی 2018 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی یارمەتی هەڵبژاردەکەی دا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیال و پله‌ی دووه‌میان به‌ ده‌ستهێنا هه‌ر  لەو ساڵەدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button