ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت ناوی چووە ریزی راهێنەرە دەگمەنەکانی مێژووی خولی ئینگلیزی

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن و ئەمشەویش ساوسهامپتنی کردە نێچیری خۆی.

لە هەفتەی 12ی پرێمەرلیگ بوو بە میوانی ساوسهامپتن. خاوەن ماڵ کە لە کۆتایی ریزبەندیی خولەکەن، بوون بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ تیمەکەی سڵۆت بەجۆرێک تا خولەکی 65 بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەپێش بوون بەرلەوەی محەمەد سەڵاح وەک فریادڕەسێک دەرکەوێت و ئەنجامەکە یەکسان و پاشان لە خولەکی 85یش گۆڵی بردنەوە تۆماربکات و سێ خاڵی دیکە بە لیڤەر ببەخشێ.

بەو بردنەوەیە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە ناوی چووە ریزی راهێنەرە دەگمەنەکانی مێژووی خولی ئینگلیزی کە توانیبێتیان بە کەمترین یاریی (12 یاریی) بگەن بە بردنەوەی ژمارە 10.

پێش سڵۆت، گۆس هیدینک لە ساڵی 2009 و، کارلۆ ئانچێلۆتی لە هەمان ساڵ توانیبیوویان بە 12 یاری دەستپێکی خۆیان ئەو ژمارە بردنەوەیە تۆماربکەن.

بەو بردنەوەیە لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی گەیاندە 31 و  جیاوازییەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پلەی دووەم بەرزکردەوە بۆ 8 خاڵ و بە ئارامی پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووەوە.

بۆ بیرهێنانەوەم تاکە شکستی ئارنە سڵۆت لەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان تەنها لەسەردەستی نۆتینگهام فۆرست بووە لە خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button