یاریگا –
کاساس گۆڵپارێزێکی عێراقی لە خولی ئینگلیزی و دۆزیوەتەوە، چاوەڕێ دەکات بەڵگەنامە و کارە فەرمییەکانی رەگەزنامەکەی تەواو بێت بۆ ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراقی بکات.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (24ـی نۆڤێمبەری 2024) رایگەیاندووە، زەکەریا هادی گۆڵپارێزی یانەی برادفۆرد سیتی ئینگلیزی رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی وڵاتینامەی عێراقی و بەڵگەنامە یاساییەکانی بۆ بکرێت، تاوەکو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت.
رۆژنامەی سەباح ئاشکراشیکردووە، ماوەیەکی زۆرە خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق چاودێری ئەم گۆڵپارێزە 18 ساڵانە دەکات و بڕیاریداوە لە یارییەکانی داهاتوو پشتی پێ ببەستێت، کە زەکەریا هادی وەرزی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەمهۆیەوە نەیتوانی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراقەوە بکات.
زەکەریا کە ئەم وەرزە لە تیپی یەکەمی برادفۆرد ناوی تۆمارکراوە، بەڵام لە تیپی دووەم یاریی دەکات، باڵای 196 سانتیمە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانی وڵاتینامەکەی، بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەم دەکرێت بۆ ئەوەی پاسەوانی لە گۆڵەکەی شێرەکانی رافیدەین بکات.
زەکەریا هادی 7ـی ئەپرێل/نیسانی 2006 لە بەریتانیا لەدایکبووە و لە ئەکادیمیای یانەی برادفۆرد سیتییەوە پێگەیشتووە و ئێستا یاریزانی تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەکەیە.