یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تواناكانی چوار لە ئەستێرەكانی پێش یاریی لووتكەی هەفتەی داهاتوو بۆ گەڕایەوە.
وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ.
سیتیزن بە بارودۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک چوار یارییە لەسەر یەک لە پاڵەوانییەتیە جیاوازەكاندا شكست دەهێنێت.
🔵🔙 Kevin de Bruyne, John Stones, Jack Grealish and Manuel Akanji are all back in training for Manchester City. pic.twitter.com/UARaRSNeoc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 20, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی تواناكانی هەریەك لە كێڤن دی برۆین، جۆن ستۆنز، جاك گرێلیش و مانویێل ئاكانجی بۆ گەڕاوەتەوە و سەرجەمیان گەڕاونەتەوە راهێنانەكان.
مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.