یاریگا –
ئەمشەو یەکێک لە گرنگترین هەواڵەکان لە ئینگلتەرا بڵاوکرایەوە کە چارەنووسی گفتوگۆکانی پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی بوون.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە هەواڵێکی بەپەلەیدا بڵاویکردەوە کە پێپ رازی بووە بە درێژتکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بۆ وەرزێکی دیکە،
گرێبەستی ئێستای راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ ستیتیزنس لە هاوینی ئەم ساڵ بەسەردەچێت و هاندەرانی یانەکە بە نادڵنیاییەوە چاوەڕوانی کۆتا پەرەسەندنەکان بوون.
ئەوە بەتایبەت دوای ئەوەی زانیارییەکان تا دەهات چڕتر دەبوونەوە لەبارەی هەوڵەکانی بەڕازیل بۆ دەستنیشانکردنی پێپ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەکەیان پێش مۆندیالی 2026.
رێکەوتنێکی نهێنی؛ رۆناڵدۆی دیاردە و گواردیۆلا دەیانەوێت هەڵبژاردەی بەڕازیل بگەڕێننەوە لوتکە
بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، گواردیۆلا پێ دەنێتە 10 ساڵی راهێنەرایەتیەوە لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە کاتێک بۆ یەکەم جار لە زستانی 2016 دوای ئەزموونەکەی بایرن میونشن روویکردە ئینگلتەرا و سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و کیشوەری و جیهانییەکانی بۆ سیتی بردەوە.