ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی ناسراوی پرێمەرلیگ: سەڵاح یاریزانێکی جیهانیی نییە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ناسراوی خولی ئینگلیزی کە ماوەی ساڵانێکی زۆر یەکێک بوو لە هێرشبەرە دیارەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی، جەخت لە بۆچوونێکی خۆی دەکاتەوە و محەمەد سەڵاحی پێ “یاریزانێکی جیهانیی” نییە.

لێدوانێکی ترۆی دینی، ئەستێرەی پێشووی یانەی واتفۆرد (2010-2021)، میدیاکانی ئینگلتەرای تەنیوە بەوەی کە سەڵاحی لە ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی دانەناوە. دینی کە سەرەتای لە زستانی ئەم ساڵەوە بێ یانەیە، وتی

سەڵاح یاریزانێکی نایابە. بەشێکی گرنگ و سەرەکییە. نەدەبوو بابەتی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی بگاتە ئەم دۆخە. بەڵام لەوە تێدەگەم کە هۆکارێکی دارایی هەیە کە دەیانەوێ چی بکەن.

بەڵام بۆچوونەکەم سەبارەت بە “یاریزانی جیهانیی” شتێکی جیاوازە. ئایا یاریزانی جیهانیی ئەوەیە کە بمەوێ منداڵەکانم وەک ئەوبن؟ ئەوە لای من رێک مانای یاریزانی جیهانیی دەدات.

ئەگەر پریسار لە منداڵەکانم بکەم کێ دەیەوێ ببێت بە هێرشبەر؟ ئەوا پێیان دەڵێم سەیری ڤینیسیۆی جونیۆر بکەن جیا لە محەمەد سەڵاح.

ئەو گۆڵانەشی سەڵاح تۆماری دەکات، ئەو ژمارە زۆرە لە گۆڵ، زۆر کاریگەرە. بەڵام هێشتا ئەوەی وتم بۆچوونی منە.

لەوەیە بێتە وەڵامیش و بڵێ؛ ئەرێ ئەو ترۆی دینە کێیە؟ بەڵام من بۆچوونم هەر ئەوەیە کە وتم.

بۆ بیرهێنانەوە، لەوەتەی مانگی مایۆی ساڵی 2017 ئەستێرە میسڕیەکە هاتووەتە لیڤەرپوول، لە ماوەی ئەو 7 ساڵ و 6 مانگە تا ئێستا لە 366 یارییدا توانیویەتی 221 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 99 ئەسێست. ئەوەش واتا لە هەر ساڵێک بەشداری لە 42.10 گۆڵ کردووە.

هۆکارێکی گەورەی پشت بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ  و چامپیۆنزلیگیش بوو بۆ رێدز دوای وشکەساڵییەکی زۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button