یوڤێنتۆس سێ یاریزان لە زستان دا دەفرۆشێت
یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە سێ یاریزان بۆ فرۆشتن نمایش بکات لە گواستنەوەی زستانەدا.
بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ، یۆڤی بەنیازی هێنانی یاریزانی تازەیە لە گواستنەوەی زستانەدا بەڵام سەرەتا پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشێت.
بیانکۆنێری لە ئێستادا تەنها یەک هێرشبەری سەرەڕمی هەیە و پێویستی بە هێرشبەرێکی دیکەیە بۆ هاوکاریکردنی دوشان ڤلاهۆڤیچ، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە ئەستێرەی لاوی یانەکە ساموێل بونگولا بفرۆشێت.
هاوکات ئارسەر مێلۆ یاریزانێکی دیکەیە بۆ فرۆشتن نمایشکراوە، ئەمەیان لە هاوینەوە یانەکە هەوڵی فرۆشتنی دەدات بەڵام هیچ کڕیارێکی نەبوو.
یاریزانی سێهەم دانیلۆی کاپتنە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یۆڤی دەیەوێت بەر لەوە بەرامبەر بە بڕێک پارە بیفرۆشێت، بە تایبەت کە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لەدەستداوە. لە بەرامبەردا چاویان لەوەیە هەر لە زستان بە بەرگریکارێکی دیکە جێگەکەی پڕ بکەنەوە.
تیمەکەی تیاگۆ مۆتا سەرەڕای کەمیی ئەستێرە لە پێکهاتەکەیدا تەنها دوو خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە دوورە.