ئینگلتەرا

ئێرلینگ هالاند سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی مەرجێک بۆ یانەکەی دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەر و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بڕگەی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی بهێڵێتەوە.

لە گواستنەوەی هاوینەی دوو ساڵ لەمەوبەردا، هالاند دوای ئاستە درەوشاو و سەرکەوتووەکانی لە دۆرتمۆند بڕیاریدا ئەم یانەیە بەجێبهێڵێت و گرێبەستێکی تا ساڵی 2027 لەگەڵ سیتیزن واژۆکرد و هەر زوو بوو بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.

ئەم یاریزانە لە دوو وەرزی رابردوودا رۆڵی سەرەکی لە پاڵەوانێتی سیتی بینیەوە و بە هۆی گۆڵەکانیەوە کە تۆماری کردووە وایکردووە خوێندکارەکانی پێپ گواردیۆلا هێشتا خاوەنی ناسناوی پرێمەرلیگ بن. هەروەها درەوشاوەییەکەی رەزامەندی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەشی هێناوەتە ئاراوە، کە چاویان لەوەیە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵیدا واژۆ بکەن.

بەڵام ئێستا رۆژنامەی میرەر ئاشکرای کردووە کە بەربەستێکی گەورە لە واژۆ کردنی گرێبەستێکی نوێی هالاند لەگەڵ سیتی هەیە، ئەمەش پەیوەندی بەو داواکارییە هەیە کە هالاند داوای کردووە. ئەم ئەستێرە نەرویجییە بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەی راگەیاندووە کە دەیەوێت بڕگەیەکی کۆتاییهێنان بە گرێبەستی بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ بخرێتە نێو گرێبەستە نوێیەکەوە و بەم شێوەیەش هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت لەگەڵی رێکبکەوێت و ئەم بڕە پارەیە بدات.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرانی سیتی هیچ خواستێکیان نییە بۆ هێشتنەوەی ئەم بڕگەی کۆتاییهێنانە و هیوایان خواست بتوانن هالاند رازی بکەن کە ئەو بڕگەیە لاببات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ئەوان ئامادەن هەفتانە بڕی 500 هەزار پاوەند وەکوو مووچە بدەنە هێرشبەرەکە، بەمەش دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچەی ئەستێرەکانی پرێمەرلیگ، بەڵام تاوەکوو ئێستا رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2029 نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button