سەرۆکی پالمێراس لەبارەی گواستنەوەی نێیمار: ئێمە یانەمان هەیە نەوەک نەخۆشخانە
یاریگا –
سەرۆکی پالمێراس لەبارەی گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەکەی دەڵێت ‘ئێمە یانەمان هەیە نەوەک نەخۆشخانە’.
لەیلا پێرێرا سەرۆکی اینەی پالمێراسی بەڕازیلی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی UOL Esporteـی بەڕازیلی لەبارەی دەنگۆی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی نێیمار داسێلڤا دەڵێت :’من قبوڵ ناکەم پالمێراس یاریزانێک بگوازێتەوە یاریی نەکات، ئێمە دەمانەوێت یاریزانێک بگوازینەوە بۆ یاریکردن ئامادە بێت، ئەگەر راهێنەر ویستی یەکسەر یاریی پێبکات، خۆ ئێرە نەخۆشخانە نییە’.
View this post on Instagram
نێیمار 400 رۆژە بووەتە یاریزانی هیلال، کەچی بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی 366 رۆژ دابڕاوە، واتە نیمۆ لە ٪87ـی یارییەکانی یانەکەی بێبەش بووە.
نێیمار هاوینی 2023 لە پاریس سانجێرمانەوە روویکردە ریزەکانی هیلال، تەنیا 7 یاری بە درێسی یانە سعوودییەکە کردووە و گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.
پێشتر تۆڕی UOL Esporteـی بەڕازیلی ئاشکرایکردبوو، یانەی هیلالی سعوودی بەهۆی پێکانەکانی نێێمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بیر لەوە دەکاتەوە لە مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵبوەشێنێتەوە.