ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆچی یانەکانی بۆندسلیگا لەدژی ئیلۆن مەسک بایکۆتی پلاتفۆرمی X دەکەن؟

چەند یانەیەک بەنیازن هەمان هەڵوێستیان هەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی سانت پاولی ئەڵمانی بەفەرمی بایکۆتی پلاتفۆرمی Xـی کردووە، پێشبینی دەکرێت چەند یانەیەکی دیکەی بۆندزلیگا بایکۆتی پلاتفۆرمەکەی ئیلۆن مەسک بکەن.

دوای ئەوەی یانەی سانت پاولی ئەڵمانی بڕیاریدا بایکۆتی پلاتفۆرمی X بکات و هەژماری خۆی لەو پلاتفۆرمە بکشێنێتەوە، یانە ئەڵمانییەکە ئیلۆن مەسک خاوەنی پلاتفۆرمەکەی بەوە تۆمەتبارکرد، پلاتفۆرمی Xـی کردووەتە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی رقلێبوونەوە، لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’لەوەتەی ئیلۆن مەسک خاوەندارییەتی پلاتفۆرمی X (تویتەری پێشوو)ـی گرتووەتە دەست، ئەم پلاتفۆرمەی کردووەتە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوە رقلێبوونەوە و هیچ سانسۆڕێک بۆ بڵاوبوونەوەی رەگەزپەرستی و بیرۆدزی پیلانگێڕی نەماوە’.

یانە ئەڵمانییەکە نووسیویەتیشی :’زۆر بە دەگمەن ئەوانەی سووکایەتی دەکەن یان هەڕەشە دەکەن رووبەڕووی سزادان دەبنەوە، بەڵکو ئەم هەڵسوکەوت و کارانە وەکو بەشێک لە ئازادی رادەبڕین لێکدەدرێنەوە’.

Elon Musk comes under fire from Bundesliga club as they slam handling of X and become the first club from Europe's top five leagues to quit the social media platform formerly known

جگە لە یانەی سانت پاولی کە لەوەتەی ساڵی 2013 لە پلاتفۆرمی X هەژماری هەیە، خاوەنی 250 هەزار فۆلۆوەرسە، پێشبینی دەکرێت چەند یانەیەکی دیکەی ئەڵمانی هەمان هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئیلۆن مەسک هەبێت.

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی بایەر لیڤەرکوزن و فۆلفسبۆرگ بەمزووانە هەمان هەڵوێستیان دەبێت، یانەکانی شتوتگارت و ڤێردەربرێمن و لایپزیگ و هۆفینهایمیش بەنیازن هەمان رێچکە بگرنە بەر و ئەو پلاتفۆرمە بایکۆت بکەن، کە لەوەتەی ساڵی 2022 ئیلۆن مەسک کڕیویەتییەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان، هەڵوێستی یانەکانی بۆندسلیگا پەیوەندی بە هەڵوێستە سیاسییەکانی ئیلۆن مەسک هەیە، کە لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پاڵپشتی دۆناڵد ترەم سەرۆکی نوێی ئەمریکای دەکرد و وابڕیارە لە کابینەی نوێی حکوومەتی ئەمریکا ببێتە وەزیر، هەڵوێستی یانە ئەڵمانییەکان لەژێر هەژموونی هەڵبژاردنی پێوەختەی ئەڵمانیایە کە مانگی فێبرایەر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button