ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کروس دەرگای گەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆس جارێکی دیکە دەرگای گەڕانەوەی بۆ  ریال مەدرید کردەوە، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی یۆرۆی 2024 وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند.

کرۆس لە پۆدکاستێکدا گوتی،

بەدوور نیه‌ لە داهاتوودا لە له‌ ریال مه‌درید كارێك به‌كه‌م ڕیال مەدرید بۆ من هەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەمە چیرۆکێکی گەورە و درێژە بۆ سەرکەوتن و خۆشەویستییەکی تەواوه‌ بۆ یانەی شاهانە.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

هەمیشە لە نزیکی ڕیاڵ مەدرید دەمێنمەوە، بێ گومان، بەرگری لە مێرێنگێ دەکەم و لە تەنیشتی دەمێنمەوە، ئەم پەیوەندییە ئەوەندە بەهێزە کە ناتوانرێت بگۆڕدرێت.


یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژاده‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی،

ئێستا بە تەواوی سەرقاڵی پڕۆژەکانم، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییەکانم لەگەڵ مەدرید، رەتی ناکەمەوە لە شوێنێکدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كارێك بكه‌م، دەرکەوتنم ئێستا لە یانەکەدا بەدووری نازانم.

لە کۆتاییدا گوتی، لەو قۆناخه‌دا گەڕانەوەم بۆ یانه‌كه‌ رەتناکەمەوە، هەرچەندە نازانم چ ڕۆڵێکم ده‌بێت یان چ كارێك ده‌كه‌م یان خودی یانەکە چۆن پێشبینی گەڕانەوەم دەکات، من یانه‌كه‌م خۆشده‌وێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button