یاریگا –
کلاودیۆ رانیێری نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی.
کلاودیۆ کە لە کاروانە دوورودرێژەکەیدا کە سەرپەرشتی نزیکەی 20 یانە و هەڵبژاردەی تۆپی پێی کرودووە، لە دوو ماوەی جیاوازدا راهێنەرایەتی رۆمای ئیتاڵی کردووە 2009-2011 و جارێکیش لە 2019. ئێستایش بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، رانیێری و تیمی پارێزەرانی هەموو بەڵگەنامە فەرمیەکانیان واژۆکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی یانەکەی پایتەخت بۆ سێیەم جار.
🟡🔴✍🏻 Claudio Ranieri and his lawyers already signed all formal documents for his return to AS Roma as head coach.
Back home. 🔙🏡 pic.twitter.com/j9SjhImhH7
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 13, 2024
گەڕانەوەی رانیێری بۆ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە ئیڤان یوریچی کرواتییان لە پۆستەکەی دوورخستەوە کە ئێستا لە سێریائەی لە پلەی 12 دێن.
دیارترین دەستکەوت لە مێژووی راهێنەرە 73 ساڵانەکە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بوو لە وەرزی 2015/16 لەگەڵ لێیستەر سیتی.