یاریگا-
رۆژنامەی لیکیپ نهێنیەکی فیفا ئاشکرا دەکات و باس لە بیرۆکەی گۆڕینی سیستەمی ڤار دەکات.
بە پێی ئەو رۆژنامەیە فیفا لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە گۆڕانکاری بەسەر سیستەمی ڤاردا، ئەو گۆڕانکارییەش کە ئێستا کاری لەسەردەکات تەواو جیاواز دەبێت لەوەی ئێستا لە یاریگاکانی جیهاندا پەیڕەو دەکرێت.
سیستمە نوێیەكەی فیفا بریتییە لە ئێف ڤی ئێس کە بڕیارە لە بری ڤار بەکاربهێنرێت، ئەگەر ئەمە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئیتر ژووری ڤار نامێنێت، ئەم سیستەمە بریتییە لەبەكارهێنانی چوار بۆ پێنج كامێرا کە لە نێو یاریگا دادەنرێت، هەر راهێنەرێک لە یارییەکدا دوو جار دەتوانێت داوای لێدانەوەی ڤیدیۆی کامێراکان بکاتەوە، ئەگەر جاری یەكەم لە داواكردنەوەی كامێرای ڤیدیۆیی دیمەنەكەدا شكستی هێنا جاری دووەم بۆی نییە داوا بكاتەوە.
ناوبژیوانی ئێف ڤی ئێس تەنها لەو كاتانە سەیری كامێرا دەكاتەوە كە ڕاهێنەر داوای دەكات و ناوبژیوان خۆی بڕیاری سەیركردنەوەی دیمەنەكان نادات.
ساڵی 2018 سیستەمی ڤار بۆ یەکەمین جار لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانیەوە پەسەندکرا، چەند ساڵێکە بوەتە یارمەتیدەرێکی گەورەی ناوبژیوانان بۆ راستکردنەوەی زۆرێک لە بریارە گوماناوییەکانی نێو یاریگا،