یاریگا –
خافیێر تێباس، سەرۆكی كۆمەڵەی لالیگا باس لە پەیوەندی خۆی و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.
🔥Tebas: “Florentino Pérez dijo en la última Asamblea que el Madrid había venido a salvar el fútbol, es un poco mesiánico!https://t.co/ppBxVMcNKb
— MARCA (@marca) November 12, 2024
لە لێدوانێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا دەربارەی فلۆرینتینۆ پێرێز، تێباس گوتی:
فلۆرێنتینۆ پێرێز پیاوێکی زۆر سەرسەختە، هەمیشە دەیەوێت راست بکات لە دوایین کۆبوونەوەی یانەکەدا رایگەیاند کە ریال مەدرید تۆپی پێ رزگار دەکات.
بوونی پێرێز لە تۆپی پێدا نیگەرانم دەكات، تاوەكو ئەو كاتەی سەرۆكی ریال مەدرید بێت لە دۆخێكی دڵەڕاوكێ و دوودڵیدا بەردەوام دەبم.
فلۆرێنتێنۆ پێرێز لە ئیسپانیا نەک تەنیا لە تۆپی پێدا لە هەموو شوێنێكدا كاریگەرییەكی زۆری هەیە.
لە وەڵامی پرسیارە دووبارەكەی مێسی یان رۆناڵدۆ؟ خافیێر تێباس گوتی:
مێسی.