چامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسکی لە ریکۆردێکی کریستیانۆ و مێسی نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر کرڤێنا زڤێردا دەتوانێت ببێتە یارییەکی تایبەت و لەبیرنەکراو.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەمشەو بە هاتریکێک دەبێتە سێیەم گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ کە بگاتە ریکۆردی 100 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا. هێرشبەرە پۆڵەندییەکەی بارسێلۆنا تەنها سێ گۆڵی ماوە بۆ گەیشتن بە 100 گۆڵ، ژمارەیەک کە تەنیا ئەفسانەکانی وەک کریستیانۆ و مێسی پێی گەیشتوون و تێپەڕیان داوە.

لیڤاندۆڤسکی لە پێنج یاری لەسەریەک گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە. دوو گۆڵی بەرامبەر یانگ بۆیز، سێ گۆڵ بەرامبەر ئەلاڤێس، دوو گۆڵی دیکە بەرامبەر سیڤییا، گۆڵێک بەرامبەر یانەکەی پێشووی بایرن میونشن، دوو گۆڵیش بەرامبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆدا کرد. لە دێربی بەرامبەر ئیسپانیۆل نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکانی لەم وەرزەدا، بە دڵنیاییەوە دەیەوێت لە یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر کرڤێنا زڤێردا لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ قەرەبووی ئەو گۆڵە بکاتەوە.

هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بە تۆمارکردنی 97 گۆڵ لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگدا، تەنیا سێ گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە 100 گۆڵ، گۆڵێک بۆ ئەو زۆر تایبەتە بەو پێیەی دەیخاتە پاڵ گەورەترین گۆڵکاری رکابەرییەکانی تا ئێستا کە بریتین لە میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

تەنیا ئەم دوو یاریزانە زیاتر لە سەد گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ کردووە. رۆناڵدۆ توانیویەتی 140 گۆڵ لەگەڵ یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس بکات، مێسیش 129 گۆڵی لەگەڵ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button