چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری لیڤەرپوول V بایەر لیڤەركوزن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یەكێک لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەی چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول و بایەر لیڤەركوزن رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری بایەر لیڤەركوزن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ سێ یاری بەرامبەر یانەكانی ئەیسی میلان، بۆڵۆنیا و لایپزیگ كردووە و لە هەر سێ یارییەكەدا براوە بووە.

رێدز بە راهێنەرایەتیكردنی ئارنە سڵۆت بە شێوازێكی نایاب دەستیان بە وەرزی نوێ كردووە.

لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە كۆی دە یاری لە هەشت یاری براوە بووە و لە یەك یاریش بەرامبەر نۆتینگهام شكستیهێناوە و لە یەك یاریشدا یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە و بە جیاوازی دوو خال لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.

ئەمڕۆ چابی ئالۆنسۆ دەگەڕێتەوە ئانفیلد بەڵام وەك یاریزان نا وەك راهێنەری تیمی بەرامبەر.

بایەر لیڤەركوزن لە سێ یاری رابردووی چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریی براوە بووە و لە یارییەكیش یەكسان بووە.

لە بۆندسلیگاش بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە یاری رابردووی لیڤەرپوول ئیبراهیما كۆناتێ لە دوای كۆتاییهاتنی گێمی یەكەم بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت و هیوادارە بتوانێت لە یارییەكەی ئەمشەو ئامادە بێت.

لە لیڤەرپوول هەریەك لە ئالیسنی گۆڵپارێز، دیێگۆ جۆتا، فێدێریكۆ كیێزا و هارڤی ئیلیەت ناتوانن بەشداری بكەن.

لە لیڤەركوزن هەریەك لە تریێر، ئەمین عادل و ژانوێل بێلۆسیان ناتوانن بەشداری بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

كێڵێهێر

ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، جۆنس، دیاز

نونێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایەر لیڤەركوزن 

هرادێكی

تاپسۆبا، تا ، هێنكاپێ

فریمپۆنگ، چاكا، ئاندریخ، گریماڵدۆ

تێریر، ڤیرتز

بۆنیفاس

بابەتی زیاتر

Back to top button