عێراقکوردستان

هەولێر ئەرکی ئاسانە و بە ئامانجی دووەم سەرکەوتن لە مێژوودا رووبەرووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی دەکات و دەیەوێت دووەم سەرکەوتن بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمار بکات.

یەک شەممە ( 3ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یارییەکی تا ڕادەیەک ئاسان میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات، دوای شکستێک و یەکسان بوونێک دەرفەت لە بەردەم کوڕانی قەڵاو منارەیە جارێکی تر هاندەران دڵخۆش بکەنەوە.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بە هۆی پێکانەوە هەریەک لە یاریزانان شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشید لە یارییەکە بێبەش دەبن لە شوێنی ئەوان سەمیر بابۆی راهێنەر پشت بە تواناکانی عەلی رەحیم و مستەفا قابیل دەبەستێت.

نەفتی بەسڕە هەمیشە گرێ کوێربووە بۆ هەولێر بە جۆرێک تا ئێستا هەولێر یەک یاریی لە مێژوودا لە نەفتی بەسرە بردۆتەوە لە کۆی 17 یاریی، نەفتی بەسرە هەشت یاریی بردۆتەوە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 12 گۆڵی تۆمار کردووە و نەفتی بەسرەش 18 گۆڵی تۆمار کردووە.

هەولێر بە هەشت خاڵ ریزبەندی 13ـەمی گرتووە و نەفتی بەسرەش دۆخی خراپە و تەنیا سێ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button