عێراقگرنگترین

ئاشکرابوو؛ داوای دوورخستنەوەی ئەیمەن حوسێن لە کاساس کراوە

کاساس حەزی بە چ خواردنێکە و ئاستی خولی ئەستێرەکانی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟

Yariga App

یاریگا –

خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە هیوای تۆپی پێی نوێی عێراق دادەندرێت و خەریکە بۆ جاری دووەم، هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین، دەگەیەنێتە مۆندیال.

کاساس چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی وەرزش3 کردووە و سەرنجی لەسەر چەندین بابەتی جیاواز داناوە.

دەقی چاوپێکەوتنەکە

تاوەکو چەند ئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال هەیە؟

تاوەکو کۆتایی بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی دەجەنگین. هیوادارم لەم قۆناخەدا سەرکەوتوو بین، ئەگەرنا لە قۆناخەکانی دواتردا، دەرفەتی دیکەمان دەبێت. پێم وایە لەگەڵ ئوردن و عومان تاوەکو دوا سات رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلیتی راستەوخۆ بە مۆندیال دەکەین.

ژیان لە عێراق چۆنە و حەزت بە چ خواردنێکە؟

ژیانێکی خۆشم لە عێراق و هاوشێوەی ژیانی ئیسپانیامە. عێراقییەکان زۆر میواندۆستن و کەسایەتییان لە کەسایەتی هەرێمی ئەندەلووس دەچێت. رۆژانە دەچمە هۆڵی وەرزشی و لە مۆڵەکان بازاڕ دەکەم. دەچمە چێشتخانە جیاوازەکان و لە نزیکەوە سەیری یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەم. حەزم لە چێشتی عێراقییە، بە تایبەت دۆڵمە و برنج لەگەڵ گۆشتی بەرخ.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

بەرەوپێشچوونەکانی ژێرخانی وەرزشی بە تایبەت تۆپی پێ چۆن دەبینیت؟

دەبێ بەزووترین کات بە ئاستی وڵاتانی دراوسێ بگەین و پێشکەوتنی گەورە لەڕووی ژێرخانی وەرزشی و یاریگا و گۆڕەپانی مەشقەکان بەدەستبهێنین. چونکە ئێستا لە دواوەی وڵاتانی پێشکەوتووین.

خولی عێراق زۆر پێشکەوتوو نییە و پشکی بەشداریی یانەکانی لە پاڵەوانیەتییەکانی ئاسیا کەمە. تۆ خولی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

کاتێک لە عێراقم، سەیری زۆرترین یاریی دەکەم، خوولەکە بەراورد بە رابردوو باشترە، بەڵام پێویستی بە ژێرخانی درووستە. ئەگەر شوێنی باش و گونجاو بۆ مەشق و یارییکردن نەبێت، پێشکەوتن قورسە.

لەبارەی ئەیمەن حوسێن، چیت هەیە؟

ئەیمەن یاریزانێکی گەورە و بۆ ماوەیەکی درێژ رەخنەی ئاڕاستە دەکرا، زۆر کەس داوای دوورخستنەوەی ئەیمەنییان لە هەڵبژاردەی عێراق دەکرد، بەڵام متمانەیەکی تەواوم پێی هەبوو و ئاستێکی بەرزی لە جامی ئاسیا پێشکەشکرد.

هەڵبژاردەی عێراق دوو یاریی لە قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئوردن و عومان ماوە و بڕیارە یارییەکان 14 و 19ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

عێراق بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی دووەمدا دێت، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن و بەجیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریای باشووری پێشەنگدار.

بابەتی زیاتر

Back to top button