یاریگا –
زاخۆ ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ یارییەکەی قوە جەوییە کۆتایی پێهێنا و سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن.
شەممە ( 2ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی قوەجەوییە دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش زاخۆ دوایین ئامادەکاریی لە یاریگای ئۆلێمپی کوت ئەنجامدا کە بریارە لەو یاریگایە کاتژمێر 2:45 یارییەکە بەڕێوە بچێت.
قوەجەوییە و زاخۆ لە مێژووی خۆیاندا 26 یاریی فەرمیان لە خولی عێراق بەرامبەر یەکتر کردووە، جەوییە لە 12 یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و زاخۆش لە حەفت یارییدا براوە بووە و لە حەفت یارییشدا یەکسان بوونە، جەوییە 40 گۆڵی لە زاخۆ کردووه و زاخۆش 20 گۆڵی لە تۆڕی جەوییە تۆمار کردووە، لە یەک یاریی جامی عێراقیش یارییان کردووه لە 4 _ 6 _ 2021 کە قوە جەوییە بە لێدانی یەکلاکەرەوە براوە بووە.
زاخۆ بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمە و گەڕی داهاتوو لە یاریگای خۆی بەرامبەر هەولێر یاریی دەکات، قوەجەوییە بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت و گەڕی داهاتوو بەرامبەر نەفتی میسان یاریی ناکات بە هۆی هەبوونی یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 بەرامبەر خالدیەی بەحرێنی.