یاریگا –
میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەواڵێكی ناخۆشی دەربارەی پێكانەكەی ریكاردۆ كالافیۆری ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.
كالافیۆری بەهۆی پێكان لە ئەژنۆیدا دەناڵێنێت و بەوەش لە یارییەكانی ئارسیناڵ دووركەوتووەتەوە، تاوەكو ئێستا ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا نەكراوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ ئارسیناڵ رووبەڕووی نۆرس ئێند ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی جامی كاراباو.
🔴⚪️⚠️ Arteta on Riccardo Calafiori’s injury: “I can say that Riccardo will be out for few weeks”.
“Odegaard? Hopefully Martin can be back before the international break”. pic.twitter.com/BRmd2dZRq4
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 29, 2024
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكە میكێل ئارتێتا دەربارەی پێكانەكەی كالافیۆری گوتی:
دەتوانم بڵێم ریكاردۆ كالافیۆری بەهۆی ئەو پێكانەیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
هەروەها دەربارەی پێكانەكەی ئۆدیگارد گوتی:
هیوادارین مارتن بتوانێت پێش پشووی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە.
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگەوەیە.