ئینگلتەرا

ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە دوو بەرگریکاری لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە دوو بەرگریکاری لەدەست دەدات، لە دوایین یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول هەریەکە لە گابریێل تیمبەر تووشی پێکان بوون.

هەریەکە لە گابریێل ماگالایس و یوریێن تیمبەر لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول بەهۆی پێکانەوە یاریگایان بەجێهێشت و یارییەکەیان تەواو نەکرد، دوای یارییەکە مایکێل ئارتێتا لەبارەی پێکانی دوو بەرگریکارەکەی گوتی :’من نازانم چی روویداوە و پێکانەکانیان چۆنە، دواتر پزیشکەکان پشکنینیان بۆ دەکەن، نازانم گابریێل و تیمبەر پێکانەکانیان چۆنە’.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا بەریتانییەکان هێشتا وادەی دوورکەوتنەوەیان دیار نییە و راددەی پێکانی دوو بەرگریکارەکەی ئارسیناڵ نەزانراوە، کە جگە لەو دوو بەرگریکارە کالافیۆری و تۆمیاسۆش پێکانیان هەیە.

ئارسێناڵ رۆژی چوارشەممە لە جامی خولی ئینگلیزی دەبێتە میوانی بریستۆن نۆرس ئێند، دواتر هەفتەی داهاتوو رۆژی شەممە لە پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد، ئینجا لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە و لە میلانۆ دەبێتە میوانی نێرادزۆری.

بابەتی زیاتر

Back to top button