ئیسپانیاگرنگترین

مافی دەنگدان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە رۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینی سەندرایەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز کاریگەری لەسەر باڵۆن دۆر هەیە؟

Yariga App

یاریگا –

مافی دەنگدان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە رۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینی سەندرایەوە و سەرنووسەری گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ رەتیدەکاتەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز هیچ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر هەبێت.

ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەر و دامەزرێنەری گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەڵێت :’ئێمە دیکتاتۆر نین، رۆژنامەنووسەکان بەگوێرەی حەز و بڕوای خۆیان دەنگ دەدەن، هەندێکیان دەنگ بە هێرشبەران یان ناوەڕاستکاران دەدەن، گرنگ ئەوەیە بە راستگۆیی و ویژدانەوە دەنگ بدەن، هەرچەندە هەمووشیان وانابن’.

سەرنووسەرەکەی فرانس فوتبۆڵ دەشڵێت :’ساڵی رابردوو رۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینیمان لادا، چونکە دەنگی یەکەم تا چوارەمی تەنیا بە یاریزانە ئەرجەنتینییەکان دابوو، ئێنریکی وۆلف کە رۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینییە، بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی رابردوو دەنگی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی بە مێسی و لاوتارۆ و مارتینێز و ئالڤارێز دابوو، لەکاتێکدا خۆی لە بەربژێرەکان هەر ئەو چوار بەربژێرە ئەرجەنتینییە بوون، لەبەر ئەوەی بە راستگۆیی و ویژدانەوە دەنگی نەدابوو، مافی دەنگدانمان لەو رۆژنامەنووسە سەندەوە، چونکە دوور لە بابەتیانە تەنیا بەگوێرەی حەزی خۆی دانگی دابوو’.

ئێنریکی وۆلف، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی
ئێنریکی وۆلف، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی

بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، 100 رۆژنامەنووس لە 100 وڵاتی جیاوازەوە دەنگ بەو 30 بەربژێرە دەدەن کە گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و رۆژنامەی لیکیپ دەستنیشانیان دەکەن، رۆژنامەنووسی باشترین 100 هەڵبژاردەی ریزبەندی فیفا مافی دەنگدانیان دەبێت، کە پلەی یەکەم 15 خاڵی پێدەدرێت، پلەی دووەم 12 خاڵ دەباتەوە و پلەی سێیەم 10 خاڵی پێدەدرێت و پلەکانی دیکەش رێژەی خاڵەکانیان دەستنیشان کراوە.

سەرنووسەرەکەی فڕانس فوتبۆڵ لەبارەی کاریگەری فلۆرێنتینۆ پێرێز لەسەر یەکلاکردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەڵێت :’بەهیچ شێوەیەک ئەم پڕوپاگەندە راست نییە، فلۆرێنتینۆ پێرێز هیچ کاریگەرییەکی نییە، من هەر لەژیانمدا قسەم لەگەڵی نەکردووە، بهەیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر ئێمە نییە’.

سبەی دووشەممە لە پاریس رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بەڕێوە دەچێت، کە ساڵی رابردوو لیۆنێل مێسی بۆ جاری هەشتەم خەڵاتەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button