ئیسپانیا

مۆدریچ لە تاڵترین شەویدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لۆکا مۆدریچ، کاتێک تیپەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە چوار گۆڵی بێ وەڵام  شکستی خوارد ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

لۆکا مۆدریچ بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە ئیلکلاسیکۆ یاری کردبێت، لە تەمەنی 39 ساڵ و 47 رۆژدا، لە گێمی دووەمی یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر بارسا هاتە ناو یاریگا و ژمارەی پێوانەیی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی تێپەڕاند و بووە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی ئێل کلاسیکۆدا. بەڵام مۆدریچ یادەوەری خۆشی لەسەر ریکۆردە نوێیەکەی نابێت، چونکە تیپەکەی تووشی شکستێکی قورس بوو.

شەوی سێشەممە مۆدریچ لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، بەڵام لە ئێل کلاسیکۆ لە خولەکی 62 لە شوێنی چوامێنی کاتێک ریال دوو گۆڵ لە دوا بوو هاتە نێو یاریگاوە و پلانی ئانچێلۆتی بوو بە هاتنی مۆدریچ ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە بەڵام پلانەکە سەرکەوتوو نەبوو.

بەڵام مۆدریچ توانی ژمارەی پێوانەیی دانی ئەلڤێس تێبپەڕێنێت کە پێشتر بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی ئیلکلاسیکۆ بوو بە تەمەنی 38 ساڵ و 318 رۆژ.

بابەتی زیاتر

Back to top button