عێراقکوردستان

جۆرڤان ڤێیرا: دڵخۆشم کرانەوەی یاریگا تازەکەمان بە سێ خاڵەوە بوو

Yariga App

یاریگا –

جۆرڤان ڤێیڕا راهێنەری نەورۆز دلخۆشی خۆی بە یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەربڕی.

لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز یەکەم یاریی لە یاریگا تازەکەی خۆی بە سەرکەوتن دەستپێکرد و بە ئەنجامی 2 _ 1 لە نەجەفی بردەوە، جۆرڤان ڤێیڕا راهێنەری نەورۆز دوای یارییەکە دڵخۆشی خۆی بەم سەرکەوتنە دەربڕی و گوتی:

دڵخۆشم کرانەوەی یاریگاکەمان بە سەرکەوتن دەستپێکرد و بە بەختم چونکە پێشووتریش له یاریگای کەربەلا ئەمە روویداوە، یارییەکەمان بە بەهێزیەوە دەستپێکرد کە ئەمەش لە کاتی وەستانی خول کارمان لە سەر کردبوو، بە دەستهێنانی سێ خاڵەکە زۆر گرینگ بوو چونکە هیچ سەرکەوتنێکمان نەبوو لە خولەکە، ئەنجامەکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەرژەوەندی ئێمە بوو.

مەڕوان حوسێن خاوەن گۆڵی یەکەمی نەورۆز لە یارییەکەی ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بە مشێوەیە باسی تیپەکەی و ئامادەکارییان بۆ یارییەکە کرد:

سوپاس بۆ خوا ئەوە هەوڵی ماندووبوونی تیپەکە بوو کە توانیمان سێ خاڵ بە دەستبهێنین و پێشووەریش له رووی ئاستەوە تیپەکەمان باش بوو، ئاستێکی بەرزمان نیشاندا و سوربووین لە سەر بردنەوە ئەمەشمان لە نێو یاریگا کردە کردار و یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەمان بە دەستهێنا.

نەورۆز دوای ئەنجامدانی چوار یاریی بووە خاوەنی پێنج خاڵ و لە ریزبەندی 10ـیەم دێت، گەڕی داهاتووش بەرامبەر تەڵەبە یاریی دەکات.

نەجەف هیچ سەرکەوتنێکی نیە و خاوەن دوو خاڵە لە ریزبەندی 18یـەم دێت، گەڕی داهاتوو لە رۆژی چوارشەممە نەجەف لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی هەولێر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button