ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری لیڤەرپوول ئامادەنەبوونی ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول ئامادەنەبوونی ئەستێرەیەکی یانەکەی بۆ لووتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ راگەیاند.

یەکشەممەی داهاتوو لە میانی بەڕێوەچوونی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزی رێدزی پێشەنگ دەبێتە میوانی گەنەرزی پلەی سێیەم.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە زانیاریی نوێی خستەڕوو لەسەر دۆخی یاریزانەکانی و، ئامادەنەبوونی دیۆگۆ جۆتای راگەیاند.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە یاریی یەکشەممەی رابردوو بەرامبەر چێڵسی تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە نەیتوانی گەشتی ئەڵمانیا بکات بۆ یارییەکەیان بەرامبەر لایپزیگ کە سێ خاڵیان لە خاوەن ماڵ سەند.

سڵۆت وتی

فێدێریکۆ کێیزا و کۆنۆر برادلی باشن، بەڵام نەک بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ. رەنگە ئەمڕۆ کێیزا راهێنانەکانی بکات بەڵام جۆتا ناتوانێ. کۆنەریش بابزانین بەیانی لەگەڵماندا دەبێت یان نا.

هەر سەبارەت بە پێکانەکان، سلۆت لە بارەی ئالیسۆن بەیکەرەوە جەختیکردەوە کە پێشبینی ناکات گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە بۆ یارییەکەی برایتنیش لە جامی کاپیتاڵ وەن بگەڕێتەوە کە 30ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

لیڤەر لەژێر سەرپەرشتی سڵۆتدا باشترین دەستپێکی مێژووی یانەکەی هەیە و لە 13 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی 12 جار براوەبێت. تاکە شکستێکی هەیە ئەویش لەسەردەستی نۆتینگهام بوو لە خولی ئینگلیزی.

بۆ زانین، جۆتا لەم وەرزە لە 10 یاریدا بەشداریکردووە لە هەموو پاڵەوانێتیەکاندا. خاوەنی 4 گۆڵ و 2 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button