دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یاریزانێکی نەسڕ ئامانجی ئەم زستانەی ریاڵ مەدریدە

مەدرید پلانی گواستنەوەکانی پێشخستووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید پلانەکانی گواستنەوەیان پێشخستووە و دەیانەوێ هەر لەم زستانەی دێت یاریزان بگوازنەوە ریزەکانیان.

یانە مەدریدیەکە بەدوای هێنانی یاریزانێکی دڵی بەرگری چەپلەردا دەگەڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند بژاردەیەکی دەستنیشانکردووە بۆ گواستنەوەکانی هاوینە. بەڵام لە نزیک مەودادا دەیانەوێ هەرچی زووە یاریزان بۆ ئەو پێگەیە پەیدا بکەن و ئێستا ئێمریک لاپۆرتی نەسڕ لە ئەگەر بەهێزەکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکای ئیسپانی، ریاڵ دەیەوێ ئەم زستانە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی واژۆ بکات.

جاری یەکەم  نییە دەنگۆی نیازی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە بڵاودەبێتەوە.

گرنگیدان بە لاپۆرت لەم کاتەدا، رەنگە بەهۆی زۆری ئەزموونەکانیەوە بێت لە هەردوو خولی ئیسپانی و ئینگلیزی. ئەوە و هەروەها ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، لە یارییەکانی یۆرۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکیەکانی لویس دی لافیۆنتی لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ ماتادۆرەکان.

ئێمریک سەرەتا لە ئاتلێتیک بیڵباو دەستیپێکرد و تا 2018 لە یانە باسکیەکە مایەوە. دواتر گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی و هاوینی 2023 بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ نەسڕ.

ریاڵ بۆ هەمان پێگە، چاوی لە تواناکانی کریستیان رۆمیرۆی ئەرجەنتینی یانەی تۆتنهام و ویلیام سالیبای فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button