دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کیێزا دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا

دەیەوێ دیسان ئاستی خۆی بۆ بگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزا کە لە دوایین ساتەکانی بازاڕی هاوینەدا لە یوڤێنتۆسەوە گواسترایەوە لیڤەرپوول، تا ئێستا تەنها 78 خولەک بەشداریی پێکراوە. تەنانەت ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی لایپزیگ گەشتی نەکرد، کە دواتر ئارنە سڵۆت هۆکارەکانی ئاشکراکرد و بە ئامادەنەبوونی لە رووی جەستەییەوە بەستیەوە.

سڵۆت هۆکاری زۆری پێکانەکانی کیێزا ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە کاڵچۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرێکی بەهێزە یاریزانە 26 ساڵانەکە لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانەدا بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا لەپێناو گەڕاندنەوەی توانای راستەقینەی خۆی.

ناوبراو کە بە بڕی 12.5 گواسترایەوە ئانفیڵد، نایەوێ پەلە بکات لە بەدەستهێنانی متمانەی ئارنە سڵۆت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەێ ماوەیەک بە خواستن لە خولی پێشووی بەردەوامبێت.

کاڵچۆ میرکاتۆ ئاشکراشی کردووە کە یانەکانی ئەیسی میلان، رۆما و ئینتەر میلان بەهێزترین بژاردەکان بۆ وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button