ئیتاڵیا

فەرمی: یارییەکەی میلان و بۆلۆنیا دواخرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند یاری نێوان ئەیسی میلان و بۆلۆنیا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

وابڕیار بوو رۆژی شەممە، ئەیسی میلان ببێتە میوانی بۆلۆنیا، بەڵام شاری بۆلۆنیا رووبەرووی زریانێکی بەهێز بووەتەوە و لافاو بەشێکی زۆری شارەکەی تەنیووە.

دواخستنەکە لەسەر داوای شارەوانی شارەکە بووە لەپێناو سەلامەتی یاریزانان و هاندەران، ئەمە جگە لە گرفتی رێگاوبان لە ئێستادا.

بۆلۆنیا سەرەڕای ئەوەی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەشدارە، لەم وەرزەدا دوای رۆیشتنی تیاگۆ مۆتای راهێنەر، نەیتوانیووە بەهەمان ئاستەوە بەردەوام بێت و لە هەشت یاریدا تەنها نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە. هەرچی ئەیسی میلانە بە 14 خاڵ لە پلەی چوارەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button