ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

رافینیا: لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ هاتریکم کرد!

Yariga App

یاریگا –

رافینیای ئەستێرەی بارسێلۆنا کە لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن شەوی رابردوو هاتریکی کرد، پێی وابوو ئەم یارییە جیاوازییەکی لەگەڵ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ نەبووە.

شەوێک کە بارسێلۆنا بە ئەنجامی 4-1 لە بایرن میونشنی بردەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نایاب بوو، لامین یامال سیحراوی بوو، پێدری و کاسادۆ و فیرمین لۆپێز ناوازە بوون، بەڵام ئەوە رافینیای بەڕازیلی بوو لە هەمووان زیاتر درەوشایەوە.

دوای یارییەکە رافا گوتی:

ئەمشەو یەکێک لە خۆشترین شەوەکانی ژیانم بەسەر برد. زۆر دڵخۆشم بەوەی کردمان. یارییەکی سەرنجراکێش بوو، ئەمە دووەم سەرکەوتنمانە لە چامپیۆنزلیگ، ئەم یارییە هاوشێوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو و سەرکەوتنی بەم شێوەیە زۆر تایبەتە، دڵخۆشم کە هاتریکم کرد و ئێستا خۆمان بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە دەکەین.

لە بارەی ئیلکلاسیکۆوە گوتی:

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دوێنێ روویدا و ئەوەی ئەمڕۆ کردمان، یارییەکی زۆر گەورە دەبێت. یاری نێوان ریال مەدرید و بارسا یەکێکە لە باشترین یارییەکانی جیهان.

بەم سێ گۆڵەی بەرامبەر بایرن میونشن تۆماری کرد، ئەم ئەستێرە بەڕازیلییە توانی لە تەنیشت ئەستێرە گەورەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەگوێرۆ بێت. پێشتر لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا، تەنها سێ یاریزان توانیویانە هاتریک بەرامبەر بایرن میونشن تۆماربکەن، ئێستاش رافینیا بۆ ئەم کۆمەڵەیە زیادکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button