ئیسپانیا

یامال وەڵامی هاندەرێکی ریال مەدرید دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یەمال، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا لە تیکتۆک وەڵام هاندەرێکی ریال مەدریدی دایەوە.

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی و بە پاڵپشتی هاندەرانی بەرامبەر بایرن میونشن توانی بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی زۆر بەنرخ و گرنگ بەدەست بهێنێت.

یامال یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی لەم یارییەدا، وەک هەمیشە، سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی لە یارییەکە گۆڵ بکات بەڵام، ئەسیستەکی بۆ رافینیا کرد و یاریزانە بەڕازیلییەکە بە ئەستیستی ئەو توانی لە یارییەکە هاتریک بکات.

بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش کە لەدوای یارییەکە روویدا، ئەوە بوو کە یەکێک لە هاندەرانی ریال مەدرید، کاتێک یارییەکە هێشتا 1-1 بوو، بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردەوە و نووسیبووی:  یامال لە کوێیە؟

 

دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە کە لەگەڵ بردنەوەی بارسێلۆنا، یامال لە کۆمێنتدا وەڵامی دایەوە نووسی:

بڕۆ پشوو وەرگرە پیاوی بچووک.

ریال مەدرید لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە لالیگا لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و بێگومان هەستیارترین یارییەکانی ئەم وەرزە شەوی شەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ئەم تیپە یاری دەکات و بێگوومان لە دوای دوایین ئەنجامەکانی تیپەکەی هانزی فلیک زۆرێک پێیان وایە ریال لە یارییەکە تووشی شکست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button